حکومەتی هەرێم: بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی داعش پێویستە عێراق کاری هاوبەشی زیاتر لەگەڵ پێشمەرگە بکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئامادەیی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پیسمەرگە و حکومەتی عێراق دەربڕیوە، کاری هاوبەشی حکومەتی عێراقیش لەوبوارەدا بەپێویست دەزانێت.

سەی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆسەر هاوڵاتییانی گوندی خدر جیجە لە بناری چیای قەرەچووخ ئەنجامدا، ژمارەیەک هاوڵاتیی گوندەکەیان شەهیدکرد و دوای بەهاناوەچوونی هێزەکانی پێشمەرگە چەند پێسەمرگەیەکیش شەهیدبوون کە سەرجەم شەهیدەکان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هاوڵاتیی سڤیلەوە 13 شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، ” بۆ ڕێگری کردن لە هێرشە بەردەوامەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کورستان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، پێویستە حکومەتی فیدراڵی هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات”.

هەروەها دەڵێت، ” حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە و دەردەبڕێت لەو بوارەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان ڕێوشوێنێكی بۆ دادەنرێت و وەردەگیرێنەوە…
زیاتر ببینە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردن: دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێژەی 20% زیادیكردووە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان و ئەو زانیارییانەی لە چاودێرەكانەوە بۆمان گەڕاوەتەوە دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان…
Total
0
Share