کەشناسیی هەرێم: سبەی شەو ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، سبەی شەو ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور و پلەی گەرمی هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشممەوە ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران لەناوچەشاخاوییەکان هەیە، هاوکات باسی لەوەکردووە پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بە رێژەی دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ.

بابەتی پێشتر

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ترەمپ سەگی رۆبۆت بۆ پاراستنی خۆی بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات. ئەمڕۆ شەممە، شێخ…
Total
0
Share