ترەمپ سەرقاڵی ئامادەکردنی ناوە بۆ پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکانی کابینەکەی

دۆناڵد ترەمپ، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئیدارەکەی دەستپێکرد.

سوزی وایڵز، کاندیدە بۆ ئەوەی ببێتە گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، ئەو پۆستەی پێدەبخشێت، وایڵز هەڵمەتێکی سەرکەوتوو و کاریگەری بۆ ترەمپ بەڕێوەبردووە.

سکۆت بێسنت، رەنگە ببێتە سەرۆکی گەنجینەی ئەمریکا، بێسنت، راوێژکاری باڵای ئابووری ترەمپە، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک کاندیدێکی پێشەنگ بۆ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەیر دەکرێت.

بۆ پۆستی سەرۆکی گەنجینەی ئەمریکا تەنها ئەم ناوە باسی لێوەناکرێت، بەڵکو کەسێکی دیکەش هەیە کە جۆن پاوڵسنە، ئەو ملیاردێرێکە و ئێستا بەرپرسیارییەتی هەیە هاوکات، لاری کۆدلۆش کە لە تۆڕی بازرگانیی فۆکسە، بەهەمانشێوە رەنگە ببێتە وەزیری گەنجینە و کۆتا کانیدیدش بریتییە لە هاوارد لوتنیک، کە بازرگانێکی بە رەچەڵەک ئیـ.ـسڕائیلییە و نزیکە لە ترەمپ.

ریچارد گرێنێڵ رەنگە ببێتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەو راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ترەمپە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی بوو بە وەکالەت و وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەڵمانیش کاریکردووە.

جگە لەویش، کەسێکی دیکە هەیە کە رۆبەر ئۆبراینە، کە دەکرێت پۆستەکە وەربگرێت، ئەویش کۆتا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ترەمپ بووە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی هاوکات لەگەڵ ئەمیشدا بیل هاگەرتی، سیناتۆری ویلایەتی تێنسی ناوی دێت بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

بۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ناویکی مایک واڵتز، ئەندامی پێشووی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و ئەندامی کۆنگرێس و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دێت.

جگە لەویش، ناوێکی دیکە هەیە کە کورد پێی ئاشنایە، ئەویش مایک پۆمپیۆیە، ئەو لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا وەزیری دەرەوە بوو، پێشتریش وەک بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا سی ئای ئەی کاریکردووە.

بابەتی پێشتر

لە سنووری سلێمانی و شارەزوور و پێنجوێن زەوی پەڵەی داوە

بابەتی دواتر

عێراق مەرجی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی وڵاتێک هەڵگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مەدرید تەقینەوەیەك روویدا

لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە مەدرید تەقینەوەیەك روویدا و وەزارەتی و ناوخۆی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، “بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك برینداربووە”.…
Total
0
Share