مانگی ڕابردوو عێراق زیاتر لە 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە

لە مانگی ڕابردوودا عێراق زیاتر لە 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردووە و داهاتەكەشیان زیاتر لە 7.5 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوت ڕەوانەكراون و داهاتەكەیان حەوت ملیار و 680 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆی نەوتی هەناردەكراو لەو مانگەدا لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 93 ملیۆن و 386 هەزار و 975 بەرمیل، لە كەركوكیشەوە بەرەو بەندەری جەیهان بڕی هەناردە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 11 هەزار و 917 بەرمیل، هەروەها ئەو بڕەی ڕەوانەی ئوردن كراوە 309 هەزار و 768 بەرمیل بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە، تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل، تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوتیش گەیشتووەتە 79.376 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.…
Total
0
Share