ئەڵمانیا کەوتە قەیرانێکی سیاسییەوە

پلانیان بۆ لەناوبردنی سیستمی دیموكراتی ئەڵمانی داناوە

ئۆلاف شۆلتز راوێژکاری ئەڵمانیا کریستیان لیندەر وەزیری دارایی وڵاتەکەی لە کار دوورخستەوە و وڵاتەکە کەوتە قەیرانێکی سیاسییەوە.

شەوی رابردوو ئەڵمانیا کاتێكی سەختی بەڕێکرد، ئەمەش پاش ئەوەی بەهۆی پێشکەشکردنی پرۆژەیەکەوە لەلایەن پارتی لیبڕاڵەکانەوە کێشە کەوتە ئەو حکومەتە هاوپەیمانییەی لەلایەن هەرسێ پارتی سەرەکی وڵاتەکە پارتی سۆسیال دیموکرات، پارتی لیبراڵ و پارتی سەوز.

سەرەتا ئۆلاف شۆڵتز کریستیان لێندەر وەزیری دارایی لە کارەکەی دوورخستەوە کە هاوکات سەرۆکی پارتی لیبڕاڵەکانە، و رایگەیاند، “چەندین جار ناپاکی لە کارەکەیدا کردووە”، دواتریش تەواوی وەزیرەکانی دیکەی ئەو حزبە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاند.
بە کشانەوەی لیبڕاڵەکان لە حکومەت، حکومەتەکەی شۆڵتز زۆرینەی دەنگەکانی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لەدەستدا.
لە ئێستادا و دوای رووداوەکانی شەوی رابردوو ئەڵمانیا کەوتووەتە بەردەم دوو ئەگەرەوە، یەکەمیان شۆڵتز دووبارە متمانەی پەرلەمان بە حکومەتەکەی بەدەستبهێنێتەوە ئەگەری دووەمیان ئەوەیە ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەخت بکرێت.
ئەم رووداوانە لە کاتێکدان، ئەڵمانیا بە دۆخێکی ئابووری قورسدا تێدەپەڕێت، هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دڵەڕاوکێکانی زیاتر کردووە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

نهێنییەكی چۆنیەتی لەبیربردنەوەی برسێتی بۆ دابەزاندنی كێش ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
Total
0
Share