گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا رووداوێکی مێژوویی دەبێت

تا ئێستا، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا خاڵەکانی لە پێش خاڵەکانی کاندیدی دیموکراتەکانەوەیە.

ژووری هەواڵی ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی تیشکی خستووەتە سەر رووداوێکی مێژوویی کە دەکرێت لەم ساڵەدا تۆماربکرێت، کە یەکجار لە مێژووی وڵاتەکەدا روویداوە و لە ساڵی 1893دا بووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، دۆناڵد ترەمپ دەبێتە سەرۆکی 47هەمینی ئەمریکی، لە کاتێکدا لە خولی 45 هەمینی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا براوە بووە و پاشان لە خولی 46 هەمیندا دۆڕاوە و جارێکی دیکە بۆ خولی 47 خۆی کاندید کردووەتەوە.

پشێتر، گرۆڤەر کلیڤڵاند، سەرۆکی خولی 22 هەمینی ئەمریکا بەهەمان شێوە لە خولی 23 هەمیندا دۆڕاوە و لە خولی 24 هەمیندا جارێکی دیکە دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

تاکە جیاوازی لە نێوان گرۆڤەر کڵیڤڵاند و دۆناڵد ترەمپ ئەوەیە، کڵیڤڵاند کاندیدی دیموکراتەکان بووە و ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی: پێشکەشکردنی فۆڕم بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکرا

بابەتی دواتر

دۆناڵد ترەمپ کێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share