قوباد تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كونسوڵی گشتیی توركیا رایدەگەیەنێت، پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داهاتوو هەیە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا کرد و پێکەوە لەبارەی نەخشەڕێی پاش هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و بارودۆخی گشتیی ناوچەیی و هەرێمایەتی بیروڕای گشتییان ئاڵوگۆڕ کرد.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داهاتوو هەیە و، لە هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام دەبن.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.