وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە، کە 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکانن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) هاوشێوەى دەرچووانى زانستى و وێژەیی و ناوچە دابڕێنراوەکان، 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون.

باسی لەوەشکردووە، ئەمساڵ بۆ یەکەمین جارە دەرچووانى خوێندنگە پیشەییەکان راستەوخۆ لەگەڵ دەرچووانى ئامادەیی شوێنى وەرگرتنیان رادەگەێندرێت، ژمارەى دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکان لە ساڵى خوێندنى (2023-2024) و ساڵانى پێشتر گەیشتە 1145 دەرچوو لە ئەنجامدا 696 یان وەرگیران و 138ى دیکەیان وەرنەگیران، هاوکات 311 دەرچووى پیشەیی فۆرمى داواکاریان پێشکەشنەکرد.

بابەتی پێشتر

جیهان بەدەست گەرمتربوونی هاوین و زیادبوونی لافاوەکانی زستانەوە دەناڵێنێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: تەوتین گەرەنتیی دادگای فیدراڵییە بۆ مووچە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share