دەزگای لوتکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

دەزگای لوتکە رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا.

دەزگای لوتکە  بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی یەکی 2024 ەوە  زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی لاستیکی بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا، کە لە فەرەنساوە رۆشتوون و کەناڵی ئینگلیزیان بەزاندووە، ئەم دەرئەنجامە لەوە زیاترە کە لە تەواوی ساڵی 2023دا تۆمارکراوە.

بە پێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە،  لە ئەمساڵدا لانیکەم 60 حاڵەتی مردن لە کەناڵی ئینگلیز تۆمارکراون، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی قوربانیانی رێگاکەیە.

دەشڵێت، خراپترین رووداوی خنکان لە ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە بۆ3ی ئەیلول، کاتێک لانیکەم 12 کۆچبەر کە نیوەیان کەسانی  خوار تەمەنی یاسایی بوون، دوای نوقمبوونی بەلەمە لاستیکییەکەیان گیانیان لەدەستدا.

دەزگای لوتکە باس لەوەش دەکات، حکومەتی نوێی بەریتانیا بەڵێنیدابوو کە پەڕینەوە مەترسیدارەکانی کۆچبەران کەمبکاتەوە، بە توندکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ بەدواداچوونی قاچاخچییەکان، بەڵام تا دێت پەڕینەوەکان لە کەناڵی ئینگلیز زیاتر دەبن، لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە نزیکەی پێنج هەزار و 200 کۆچبەر بە سەرکەوتوویی کەناڵەکەیان بەزاندووە، کە بەرزترین کۆی گشتی مانگانەیە کە لە ساڵی 2018 تائێستا تۆمارکراوە.

دەزگای لوتکە ئاشکرایدەکات، ساڵی رابردوو کەمتر لە 30 هەزار کەسی هاتوو بۆ بەریتانیا تۆمارکراون، ئەمەش دابەزینێکە دوای هاتنی ژمارەی پێوانەیی زیاتر لە 45 هەزار کەس لە ساڵی 2022دا.

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

بابەتی دواتر

یەكێتی هەنگاوێكی دیكە لەبواری تەوتینی مووچەدا دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە 8 دۆلار دابەزیوە. بەیانی ئەمڕۆ هەینی،…
Total
0
Share