لە شاری پۆرتسمۆسی بەریتانیا خوێندنگەیەکی کوردی کرایەوە

ماڵی کوردی پۆرتسمۆس لە وڵاتی بەریتانیا خوێندنگەیەکی بۆ منداڵانی کوردی شارەکە کردەوە بە ئامانجی فێربوونی زمانی کوردی و پەروەردەکردنیان لەسەر کەلتووری کوردی.

تان جاف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی خوێندنگەی پۆرتسمۆس رایگەیاند، بۆ ساڵی دووەمە لەم خوێندنگەیەدا کاردەکەین، ئامانجی یەکەممان ئەوەیە ئەو منداڵانەی لێرەن فێری زمانی کوردی ببن، دووەم لە رووە کۆمەڵایەتییەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵانەی لێرەن لە خوێندنگە ئینگلزییەکاندا هەست بە جیاوازی خۆیان دەکەن، جگە لەوەش ئاستی کۆمەڵایەتییان لاوازە، بۆیە دەمانەوێت لێرە کۆیان بکەینەوە و بەیەکەوە ئاشنایان بکەین.

سۆران عوسمان باوکی یەکێک لە خوێندکارەکان باسیلەوەکرد، بە کۆمەڵێک هۆکار منداڵەکانمان نەیانتوانیوە فێری زمانی کوردی ببن، کە بەشێکی کەمتەرخەمییە و بەشێکی دیکەش نەبوونی کاتە یان بەکەم سەیرکردنی زمان و کلتوری کوردییە، بەڵام ئەم خوێندنگەیە دەرفەتێکی باشە کە فێری زمان و کلتوری کوردی ببن.

https://t.me/estamediea/42080

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامی دەربەندیخان: داڕمانی زەوی لە تونێلی دەربەندیخان ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، لە ناوچەشاخاوییەکانیش کاریگەریی زیاتر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی…
Total
0
Share