مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان دابەشدەكرێت

دەستەی خانەنشینیی عێراق تەواوكردنی رێوشوێنەكانی خەرجكردنی مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان رادەگەیەنێت.

حسام عەبدولستار، بریكاری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی رایگەیاند، دەستەكەیان رێوشوێنەكان و ناردنی زانیارییەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2024ی خانەنشینانی تەواوكردووە.

وتیشی، “ئەمەش دوای ئەوەی رۆژانی یەك و دووی تشرینی دووەم، پشووی كۆتایی هەفتە بوو” ئاماژەشیدا، “تەواوكردنی رێوشوێنەكان بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی ئاماری وانەبێژانی گرێبەست ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share