لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون

لەناو قەزای کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لە ترافیک لایتی ئەندازیاران لەناو قەزای کەلار پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرەکە و چوار سەرنشین برینداربوون.

دەشڵێت، چوار برینداریان لە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سپۆرتاجدا بوون و دوو برینداریان لە مینی پاسەکەدابوون.

باس لەوەش دەکات، هەر شەش بریندارەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

May be an image of 2 people and car

May be an image of 4 people, car and text

May be an image of 5 people, car and street

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچە بۆ بەغداد نێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر لافاو دروستبوو

لافاو چەند شەقام و گەڕەكێكی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووە چەند ماڵێكەوە. پەیامنێرمان لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین،…
Total
0
Share