بەپێی زانیارییەكان، هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی لە گەڕی یەكەمدا سەربكەون و گەڕی دووەم دەستپێدەكات.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، مەحمود مەشهەدانی لە گەڕی یەكەمدا 153 دەنگی بەدەستهێنا و بۆ گەڕی دووەم كێبركێ لە نێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی دەبێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان دوای پشوویەكی نیو كاتژمێریی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكاتەوە.