محەمەد حەلبوسی بۆ شاخەوان عەبدوڵا: ئێرە هەولێر نییە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەهۆی بردنە ژوورەوەی پاسەوانەکانی بۆ هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی دوورخستنەوەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.

محەمەد حەلبوسی لە چاوپێکەوتنەکەیدا رایگەیاند، بەهۆی بەكارهێنانی پێگەكەی بۆ سەپاندنی ئیرادەی سیاسی بەسەر ئەنجومەنداو بەکارهێنانی پاسەوانەكانی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر پەرلەمانتاران، داوای دوورخستنەوەی شاخەوان عەبدوڵایان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت پاسەوانی تایبەتی بچێتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان، پێویستە پاسەوانەكانی ئەنجومەن ئامادەبن بۆ پاراستنی ئارامی دانیشتنەكان، ئەوەی روویدا پێشهاتێکی مەترسیدارە، ئەوان جارێك ئەوەیان كرد لە هەولێر كاتێك رێگەیان لە سەرۆكی پەرلەمان گرت بچێتە ناو شارەكە، بەڵام ئێرە بەغدادە جیاوازە.

بابەتی پێشتر

شەقامێكی دیكە لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی دواتر

مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن و خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکى و پیشەییە تایبەتەکان بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی تونێلەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تونێلەكە دادەخرێت و داوا لە شۆفێران…
Total
0
Share