چەمچەماڵ.. ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

لە بانی مەقان لە چەمچەماڵ ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەهۆی بەتاڵكردنی بەنزینەوە شۆرتی كارەبا دروستبووە و ئاگر لە بەنزینخانەیەك لە بانی مەقان لە چەمچەماڵ كەوتەوە و رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنترۆڵكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share