گوڵاڵە سدیق: ئەگەر تەوتین بكرێت راستەوخۆ مووچە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆر

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانكی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “ئەگەر تەوتین بكرێت راستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆر و ئەو شینەی ئێستا دەكرێت بۆ هەژماری من بۆ مانەوەی پارەیە لە بانكدا کە دەبێتە سەرمایە و قازانج نەك سوودی فەرمانبەران”.

راشیگەیاند، تەوتینكردنی مووچە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراقە و ئەگەر مووچە تەوتین بكرێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مانگانە پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی فەرمانبەران.

وتيشی، “لە كاتێكدا ئەگەر تەوتین نەكرێت پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و 350 ئامێری “ئەی تی ئێم”هەیە و زیاتر لە یەك ملیۆن مووچەخۆر هەیە و وەك تەوتین سەركەوتوو نابێت”.

بابەتی پێشتر

د. فازڵ نەبی: زۆرینەی مووچەخۆران دەیانەوێت مووچەیان تەوتین بكرێت و متمانەیان بە بانكە حكومییەكان زیاترە

بابەتی دواتر

كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێراتركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share