کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت و کەشوهەوا دەگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمی جێگیر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

پێشبینیدەکرێت لە شەوی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا کەشناسیی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو شەپۆلەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان: هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی سپی هەرزانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لەبەنزینخانەكاندا دابەزی و دەڵێت، “یەك لیتر نەوتی سپی لە هەزار دینارەوە…
Total
0
Share