چوارچێوەی هەماهەنگی: پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ رێککەوتوون رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران رێکبخرێت و پرسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەکلاییبکرێتەوە.

ئاشکراشیانکرد، هیچ هەموارکردنێک لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران ناکرێت، ئەوەی کە روودەدات بە رێکەوتنی نێوان لایەنەکان دەبێت.

ماوەی 11 مانگە ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ سەرۆک دەبرێت بەڕێوە، بەهۆی ناکۆکی لایەنە سونییەکان نەتوانراوە کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران سێ یاسا "گرنگەکە" یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share