ئەو کوڕەی بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ باوکیدا مین پێیدا تەقییەوە گیانیلەدەستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کفری کوڕ و باوکێک مین پێیاندا تەقییەوە و هەردووکیان برینداربوون، کەمێک بەرلە ئێستا کوڕەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ڕووداوکە لە قەزای كفری ڕوویدا، لەكاتی كاركردنی کوڕ و باوکەکەدا لە نێو ئاسنفرۆشەكانی دەرەوەی قەزاكەدا بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان باوکەکە لەدایكبووی 1979 بووە و كوڕەكەشی لەدایكبووی 2006 بووە، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە کوڕەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share