لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز رۆژنامەنووسێک دەستگیردەکرێت

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، وریا عەبدولخالق، رۆژنامەنووس، لە چەمچەماڵ دەستگیردەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وریا عەبدولخاق، رۆژنامەنووس، بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەلایەن دادوەری دەستەی دەستپاکییەوە دەستبەسەرکراوە، دواتر بە کەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادکرا، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بەهۆی سکاڵایەکی مەلا یاسین، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دۆسیەکە پەیوەندیدارە بە تۆمەتبارکردنی کۆمپانیاکەوە، پاش ئەوەی وریا عەبدولخالق، گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێزی بەوە تۆمەتبارکرد کە هۆکاری دروستبوونی لافاوەکەی ئەم دواییەی چەمچەماڵ و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی ناوچەکەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە: رێگا بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت بچنە ناو سەنتەری شار

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە، سەبارەت بە ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوابەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی…
Total
0
Share