سبەینێ دابەشکردنی نەوت دەگاتە قەزای دەربەندیخان و گوندەکانی سنوورەکە.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە لەلایەن لیژنەکانی سوتەمەنی نەوت دابەشدەکرێت بەسەر گەڕەکەکاندا و هاوڵاتییان ئازادن لە هەر تەنکەرێکی سووتەمەنی لێیانەوە نزیک بێت نەوتەکەی وەربگرێت.
ئاشکراشیکرد، هەر سبەینێ نەوت رەوانەی ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان و گوندی بانی خێلان دەکرێت.