سەرچاوەی بەکتریاکەی ماکدۆناڵز ئاشکراکرا

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا سەرچاوەی بەکتریاکەی ماکدۆناڵزی ئاشکراکرد.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەگەری هەیە پیاز سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی بەکتریای ئی کۆلای بێت لە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز، کە بووە هۆی مردنی کەسێک و نەخۆشکەوتنی 49 کەسی دیکە.

هاوکات ماکدۆناڵدز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەشێوەیەکی کاتی ساندویچی “کوارتەر پاوندەر” لە چێشتخانەکانی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لادەبات.

رۆژی 23ی ئەم مانگە، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی لە ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە لە 10 ویلایەتی ئەمریکادا، و بەتایبەت کۆلۆرادۆ، کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تووشی بەکتریای ئی کۆلای بوون.

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشکردووە، بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە بەکتریایە پەیوەندیدارە بە ساندویچی کوارتەر پاوندەرەوە کە یەکێکە لە بابەتە بەناوبانگەکانی مینیۆی ماکدۆناڵدز.

نیشانەکانی بەکتریای ئی کۆلای بریتین لە گرژبوونی توندی گەدە و سکچوون و رشانەوە، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ ساڵی 1993 دەگەڕێتەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چوار منداڵ کە ساندویچی خراپیان خواردووە لە چێشتخانەکانی جاک ئین زە بۆکس.

 

بابەتی پێشتر

پیاوێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی 150 ژن دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ناوچەی گەشتیاریی شەمێران-بان قۆین پاککرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share