دوای سێ هەفتە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە رۆژی یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک سازبکات، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا سێ پرسی چارەنووساز و گرنگ بوونیان هەیە، یەکێکیان پەیوەستە بە کورد و دانەیەک بە شیعە و ئەوەی دیکەش بە سونەوە.

ئەوەی بۆ کورد گرنگە، دەنگدانە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادە سەورە و گەڕانەوەی موڵکو ماڵ بۆ خاوەنەکانیانە کە کاریگەرییەکانی تەعریب و تەرحیل کەمدەکاتەوە.

لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە، دوو پڕۆژەی دیکە بوونیان هەیە، پڕۆژەی هەموارەكەی یاساكانی باری كەسێتی و دەرکردنی لێبوردنی گشتی کە هەردووکی لەكارنامەی دانیشتنەكەدایە.

كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاندووە، پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە سێ هەفتە دانیشتنەكانی راگرتبوو، یەكشەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە، كارنامەی دانیشتنەكەش سێ پڕۆژەیاسا دڵخوازەكەی كورد و شیعە و سووننەی تێدایە كە بریتین لە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورە، هەمواری یاسای باری كەسێتی، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی.

بڕیاردەرەکەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، “هیچ كام لەپێكهاتەكان متمانەی بە پێكهاتەكەی دیكە نییە، بۆیە لەكارنامەی دانیشتنەكەدا هەرسێ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورە، هەمواری یاسای باری كەسێتی، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی، بەیەكەوە دانراون”.

بابەتی پێشتر

لەم هەفتەیەدا نرخی نەوت 1% بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

پێنجشەممەی داهاتوو دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share