نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوەکەی گەڕەکی کوردسات

لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوەکەی بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات سێ کەس برینداربوون و تۆمەتبارانی رووداوەکەش دەستگیرکراون.

سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لەنێوان دوو بنەماڵەدا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ دروستبووە و لایەنێکیان دەسترێژی گوللەیان لە لایەنەکەی دیکە کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا ئەفسەرێک و کارمەندێکی پۆلیس و کەسێکی مەدەنی کە پەیوەندی بە شەڕەکەوە نەبووە بە گوللە برینداربوون، سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە و برینەکانیان سەخت نییە.

باسیلەوەشکرد، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەکان سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی زەوی بەسەر توێژێكی دیكەدا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئۆفیسی سەرەکی و دوو بنكەی "هەژماری من" لە سلێمانی داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share