ئەمڕۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە دەباشان مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکە، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ئەو ئەنجامانەی یەکێتی بەدەستیهێناون.