کەشناسیی هەرێم: نمەباران و بەفر دەبارێن

بەپێی پیشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم باران و بەفر دەبارێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەمە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەی گەرمی بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمار کراوى دوێنێ نزمدەبێتەوە.

باس لەوەش دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێن، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوى ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

بابەتی دواتر

جومانە غەلای: رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیی و تایبەت بەیەکەوە 72% بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share