کەمتر لە کاتژمێرێک ماوە بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان

کەمتر لە یەک کاتژمێر ماوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەدا کۆتایی دێت و بە گوێرەی قسەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتەکانی درێژناکرێتەوە.

لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆدا ئامێرەکان لە کاردەکەون و هیچ کەسێک لەدوای ئەو وادەیە مافی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نامێنێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوا لە هاوڵاتییان دەکات پەلەبکەن بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان، چونکە کاتژمێر 6:00 ئامێرەکان ئۆتۆماتیکی دەکوژێنەوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن: لە هەولێر و دهۆک بانگەشە بە منداڵ و کەسانی بیانی کراوە

بابەتی دواتر

چی دەربارەی فریشتەی 129 دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share