جگە لە هەرێمی کوردستان هاوڵاتییانی وڵاتێکی دیکەش دەنگدەدەن

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، هاوکات لە کۆماری مۆڵدۆڤا دەنگدانی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە و راپرسی بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.

کۆماری مۆڵدۆڤا دانیشتووانەکەی دوو ملیۆن و 600 هەزار کەسە، یەکێکە لەو وڵاتانەی لەدوای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران سەربەخۆیی خۆی بەدەستهێنا.

مۆڵدۆڤییەکان ئەم هەڵبژاردنە بە مێژوویی وەسفدەکەن، لە لایەکەوە لە ناوەڕاستی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا هەنگاودەنێن، لەلایەکەوە بەرەنگاریی دەستوەردانەکانی رووسیا دەبنەوە کە ماوەی چەند مانگێکە هۆشداریی لەبارەوە دراوە.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مۆڵدۆڤا 11 کەس رکاربەریی دەکەن و تێیدا مایا ساندو سەرۆکی وڵاتەکە زۆرترین چانسی بردنەوەی هەیە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتییەکە.

لەبەرئەوەی چاوەڕێناکرێت لە خولی یەکەمدا هیچ کام لە کاندیدەکان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، هەڵبژاردنەکە دەچێتە قۆناغی دووەم و لە مانگی داهاتوودا ئەنجامدەدرێتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ خەڵکی وڵاتەکە دەنگ بە بەئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا دەدەن و پێشبینیدەکرێت، زیاتر لە 55% ی دەنگدەران بە بەڵێ دەنگ بدەن.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن ژمارەی سکاڵاکانی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share