كاروان گەزنەیی: دەنگەكانی یەكێتی بە زیاتر لە 31.5 هەزار زیادیكردووە

وتەبێژی لیستی 129ی یەكێتی ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدانی تایبەت ئاشكرادەكات و دەڵێت، یەكێتی براوەی یەكەمە.

كاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، یەكێتی لە ساڵی 2021دا 24 هەزار و 633 دەنگی هێناوە و ساڵی 2024، 49 هەزار و 412 دەنگی بەدەستهێناوە.

هەروەك ئەنجامەكانی دیكەی بەمجۆرە خستەڕوو:
– هەولێر
ساڵی 2021: 10 هەزار و 264 دەنگ
ساڵی 2024: 16 هەزار و 331 دەنگ

– دهۆك
ساڵی 2021: دوو هەزار و 215 دەنگ
ساڵی 2024: دوو هەزار و 553 دەنگ

– هەڵەبجە
ساڵی 2021: هەزار و 230 دەنگ
ساڵی 2024: هەزار و 807 دەنگ

كاروان گەزنەیی كۆی دەنگەكانی یەكێتییشی لە هەردوو ساڵەكەدا خستەڕوو و وتی، ساڵی 2021 كۆی دەنگەكانی یەكێتی 38 هەزار و 342 دەنگ بوو، ساڵی 2024 دەنگەكان زیادیانكردووە بۆ 70 هەزار و 103 دەنگ.

روونیشیكردەوە، دەنگەكانی یەكێتی بە 31 هەزار و 761 دەنگ زیادیكردووە.

هەروەك دەنگەكانی پارتیشی بۆ هەردوو هەڵبژاردنەكەی ساڵانی 2021 و 2024 خستەڕوو:

– سلێمانی
ساڵی 2021: چوار هەزار و 143 دەنگ
ساڵی 2024: سێ هەزار و 607 دەنگ

– هەولێر
ساڵی 2021: 34 هەزار و 608 دەنگ
ساڵی 2024: 37 هەزار و 852 دەنگ

– دهۆك
ساڵی 2021: 30 هەزار و 22 دەنگ
ساڵی 2024: 32 هەزار و 620 دەنگ

– هەڵەبجە
ساڵی 2021: 436 دەنگ
ساڵی 2024: 434 دەنگ

وتەبێژی لیستی 129ی یەكێتی روونیشیكردەوە، كۆی دەنگەكانی پارتی لە ساڵی 2021دا، 69 هەزار و 209 دەنگ بووە، لە ساڵی 2024دا 74 هەزار و 513 دەنگە.

ئاشكراشیكرد، ئەمەش لەكاتێكدایە دەنگدەری تایبەتی سەر بە پارتی 118 هەزارە و دەنگدەری تایبەتی یەكێتی 83 هەزارە و بەوەش “بە نیسبە و تەناسوب یەكێتی براوەی یەكەمی دەنگدانە”.

 

 

بابەتی پێشتر

شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون

بابەتی دواتر

کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانە لە هەڵبژاردنی تایبەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share