سبەینێ دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ 20ی تشرینی یەکەمی 2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکەدا هەیە، لەو ژمارەیەش 215 هەزار و 960 یان دەنگدەری تایبەت بوون کە رۆژی رابردوو دەنگیاندا و دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 یان دەنگدەری گشتین کە سبەینێ مافی بەشدارییان لە دەنگداندا هەیە.

لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 كورسیی پەرلەمان دەکەن کە 95 كورسیی گشتی،  30كورسیی ژنان، پێنج كورسیی كۆتا هەن.

سیستمی هەڵبژاردنەکە فرە بازنەییە و کورسییەکانی پەرلەمان بەمجۆرە دابەشی پارێزگاکان کراون:
سلێمانی 38 كورسی

هەولێر 34 كورسی

دهۆك 25 كورسی

هەڵەبجە 3 كورسی

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

136 لیست پەسەندکراون بۆ هەڵبژاردنەکە، و هەزار و 191 کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پڕکردنەوەی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان.

لەبارەی تێچووی هەڵبژاردنەکەوە جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕی 69 ملیار دینار وەك بودجەی تەرخانكراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە.

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ بەرزن لە هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەی هیچ ناوچەیەکی هەرێم ناگاتە 30 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مریشكی برژاوی کەهرەمانە لە سلێمانی داخرا

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنگەی “كەهرەمانە”یان داخست، كە یەكێكە لە ‏پڕفرۆشترینەكانی سلێمانی، پابەند نەبووە بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە.‏ لەڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی…
Total
0
Share