لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە رۆژی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێكاری تەندروستی دەگیرێتەبەر و لەڕۆژی دەنگدانی گشتی 25 تیمی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەكرێنەوە.
هاوكات سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بە شێوەی ئێشكگری كراوە دەبن لەناو شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی لێ دەبێت تاوەكو پڕۆسەی دەنگدان تەواودەبێت و تیمی تەندروستی ئامادەدەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستییە( 24) كاتژمێرییە ئێشكگرەكان.
لە راگەیەندراوەكەی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، “هاوڵاتییان دەتوانن لەكاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی كتوپڕی تەندروستی و هەر رووداوێك پەیوەندی بكەن بە فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122.