نەتەوە یەكگرتووەكان داوای بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا دەكات

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق داوا لە دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان دەكات بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا بكەن.

محەمەد حەسان، نێردەی ئەمینداری گشتیی نەتەوە يەکگرتووەکان بۆ عێراق لە پەيامێکی ڤيديۆيدا رايگەياند، هانی دەنگدەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەدەم دەنگبدەن.

وتیشی، “يونامی لە رێگەی رێنمایی تەکنيکیی تيمی هەڵبژاردنەکانی خۆيەوە پاڵپشتیی کۆمسيۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات، رێوشوێن و ميکانيزممان داناوە بۆ هەر سکاڵا و کێشەيەک کە هەبێت”.

محەمەد حەسان باسی لەوەشكرد، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنن بەشێوەيەکی سەرکەوتوو لە 18 و 20ى ئەم مانگەدا و وتی، “وابکەن دەنگەکانتان ببيسرێن و بۆچونەکانتان هەژمار بکرێن و دەنگ بدەن”.

سوپاسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیشی كرد بۆ ئامادەكارییەكانیان بەمەبەستی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و بێگەرد.

ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەكەم دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بێت، دوو رۆژ دواتریش لە رۆژی یەكشەممە 20ی تشرینی یەكەم دەنگدانی گشتی بەڕێودەچێت.

بابەتی پێشتر

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لە سلێمانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر زیاتر بەرزبووەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێر بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share