وەزارەتی شارەوانی: قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی، هەولێر، گەرمیان و زاخۆ دەستیپێكرد.

وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 5 هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رادەگەیەنین، جگە لەوەش، 2 هەزار و 300 پارچە زەوی دیكەش بەسەر خانەوادەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەشدەكرێت كە پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەبووە و ئێستا رێكارەكانی تەواو بوون، واتە 7 هەزار 300 پارچە زەوی دابەشدەكرێت.

لەبارەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی و گەرمیان و زاخۆ و ناوچەكانی دیكەی هەرێم، وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی 6 هەزار و 577 پارچە زەوی وەك قۆناغی یەكەم دابەشدەكرێت، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بۆ قۆناغی یەكەم رەزامەندی لەسەر 2 هەزار 474 پارچە زەوی دراوە و دوێنێش هەزار و 241 پارچە زەوی لە زاخۆ راگەیەندرا.

باس لەوەش دەکات، “لە رۆژانی داهاتوودا قۆناغەكانی دیكەی پرۆسەكە رادەگەیەنین، لە هەموو شارەوانییەكانیش نەخشەی پێویست بەپێی ژمارەی فەرمانبەران ئامادەكراوە”.

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی دیاریکرد

بابەتی دواتر

لە لێواری دابەشبووندا.. لێكەوتەكانی ململانێ لەسەر دەسەڵات لە بنەماڵەی بارزانی-دا لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی سودانی: ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامدەبێت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامدەبێت و حكومەت پابەندە بە جێبەجێكردنی…
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە بە…
Total
0
Share