بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئەیلول رابگەیەنێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەندرێت، و شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبەغداد لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەهەماهەنگیدا دەبن بۆ چارەسەری تەواوی ئەو شایستە ڕاگیراوانەی چەند مانگی رابردوو.
باس لەوەش دەکات، بەشی زۆری کێشەکانی لیستی مووچەیان چارەسەر کردووە، کە خۆی لە تێبینیەکانی نەبوونی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە و کێشەی بایۆمەتری و وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان و کێشەی فەرمانبەرانی میلاکی حکومەتی هەرێم لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەبینێتەوە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، بڕی ئەو پارەیەی ئێستا لە بەردەستدایە بۆ مووچەی مانگی ئەیلول نزیکەی 800 ملیار دینارە و بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئەیلول نزیکەی 977 ملیار دینارە.