کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان بە هەستی خەڵکی کرد.

کارزان رەسوڵ سەرۆکی لقی هەولێر کۆمەڵەی کرێنشینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا، پرۆژەکەی بۆ ساڵی 2011 ی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کاتە خۆمان بەشداربووین لە دابەشکردنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی 11 ساڵە فۆرمی ئۆنلاین بە کرێنشینان پڕکراوەتەوە، بەڵام فێڵیان لێکردن و دایان بە دەزگای بارزانی و بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا و بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێندرا.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: باران و خۆڵ دەبارێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share