یەکەم کچی سعودیی بووە کاپتنی کەشتی

لوجەین عوتەیبی، کچێکی سعودییە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی تایبەت وەک یەکەمین کاپتنی کەشتی ژن لە وڵاتەکەیدا دەستبەکاربوو.

لوجەین بڕوانامەی لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان بەدەستهێناوە، دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای دەریایی لە وڵاتی میسر کردووە، یەکەم کچی کەنداوە کە وەک کاپتنی کەشتیی پیشەوەر بڕوانامەی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئامارێک تەنها 2% ی ژنان جیهان لەبواری کەشتیوانی دەریایی کاردەکەن، لوجەینیش بووە یەکەمین کچی سعودی کە بتوانێت ببێتە کاپتنی کەشتی لە زەریاکاندا.

کەشتیوانە سعودییەکە بڕیاریداوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستبکات بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتییەکان

بابەتی پێشتر

بانگەوازێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە

بابەتی دواتر

بازنەی سەنگاو-ی بزوتنەوەی گۆڕان گەڕانەوە ناو ریزەکانی یەکێتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share