لە ناحیەی سرێشمە ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە ناحیەی سرێشمە بارهەڵگرێک ئاگریگرت و زیانی ماددەی زۆری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سرێشمە بارهەڵگرێک لە جۆری ڤۆڵڤۆ ئاگریگرت و تا کاتی گەیشتنی تیمەکانمان ئاگرەکە زۆرینەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە کوژێندرابووەوە.

ئاشکراشیکرد، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و جگە لە زیانیی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پێشتر

دوایین ئاماری زیانەکانی ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم وادەی بارانبارینی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share