دوا زانیارییەكان دەربارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، تا ئێستا هیچ رێنماییەک لە وەزارەتی داراییەوە ئاڕاستەی بانکەکان نەکراوە تا ئامادەكاری بۆ دابەشکردنی مووچە بكەن.

پێشتر، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، رێنمایی درابێت بە بانکەکان بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام سەرچاوەیەک لەناو بانک پێیراگەیاندین، هیچ رێنماییەکیان لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاڕاستە نەکراوە.

بەڵكو بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی ئەوەیە بەغداد پارەی دیکەی بۆ تەمویل بکات، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بکات.

رۆژی 8ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانن لەنزیکترین کاتدا گوژمەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئەیلول لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج بکرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە بکەن.

دوو رۆژ لەمەوبەریش رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، چاوەڕواندەكرێت بەغداد 243 ملیار دینار وەكو تەواوكاریی مووچە بنێرێت و راستەوخۆ دوای گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول، پێویستیان بە 995 ملیار و 392 ملیۆن دینار هەیە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هێزێک بتوانێت چالاکوانێک بە یاسای تیرۆر سزابدات، دەتوانێت پاساو بۆ زیندانیکردنی هونەرمەندێکیش بدۆزێتەوە

بابەتی دواتر

نەبەرد عومەر: هیچ کاغەز و ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەنگدان لە کۆمسیۆن نەچووەتە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر كەسێك بە پەت خنكێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكدا كەسێك بە پەت خێنكێندراوە بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، دوای…
Total
0
Share