کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی بریکارانی قەوارە سیاسییەکان و چاودێرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، کۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی سێشەممە دوا مۆڵەتە بۆ تۆمارکردنی بریکاری قەوارە سیاسییەکان و چاودێرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
هاوکات هەر سبەینێ سێشەممە لە کاتژمێر 12:00 ی شەو کۆتایی بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دێت و قۆناغی بێدەنگی پێش هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
بڕیارە لە 18 ی مانگ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.