سێیەمین هەوڵی کوشتنی ترەمپ پووچەڵكرایەوە

ترەمپ دوای وێنەگرتنی وەك تۆمەتبار

پۆلیسی کالیفۆرنیا دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە ویستوویەتی بە چەکەوە بچێتە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپەوە.

پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاشکرایکردووە، لە کاتی پشکنینی ئەو کەسانەی دەچوونە شوێنی کۆبوونەوەی جەماوەری دۆناڵد ترەمپ کەسێک دەستگیرکراوە کە ژمارەیەک چەکی پێبووە جگە لە پاسپۆرتی ساختە و تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختە.

تۆمەتبارەکە ناوی فیم میلەرە تەمەنی 49 ساڵانە و لە ویلایەتی لاس فێگاس دادەنیشێت، لە زیندان بووە و رۆژی شەممە بە بارمتەی یاسایی ئازادکراوە.

پۆلیسی کالیفۆرنیا جەختیکردووەتەوە، هیچ زیانێک بەر ترەمپ و ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە نەکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.

 

 

بابەتی پێشتر

لەسەر داوای جۆ بایدن هێرشەکانی سەر بەیروت راگیران

بابەتی دواتر

بەکارهێنانی چاویلکەی پزیشکی بەشێوەی بەردەوام زیانی بۆ چاو دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share