ئەو سەرۆک وەزیرانەی خەونی بە سەربەخۆبوونی گەلەکەیەوە دەبینی کۆچی دوایی کرد

میدیاکانی جیهان، هەواڵی کۆچی دوایی ئەلێکس سالمۆند، سەرۆک وەزیرانی پێشووی سکتۆلاندیان بڵاوکردەوە، کە بەو سەرکردە سیاسییە ناسرابوو یارمەتی گۆڕینی رەوتی سیاسیی سکۆتلاندی دا و تاوەکو لێواری سەربەخۆیی بردی.

کۆچی دوایی ئەلێکس سالمۆند، لە تەمەنی 69 ساڵیدا لە شەوی 12ی تشرینی دووەمی 2024 بووە.

سالمیۆن لە ساڵی 2007 بۆ ساڵی 2014 سەرۆکی حکومی سکۆتلاند بووە لە سنووری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، یەکێکە لەو کەسانەی کە هانی سەربەخۆیی سکۆتلاندی داوە بەشێوەیەکی بەردەوام تاوەکو کاتی ئەنجامدانی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی وڵاتەکەی لە ساڵی 2014دا کە بە ئەنجامی مانەوە لە سنووری وڵاتەکە خەڵکی دەنگیان دا و ئەنجامەکە 55% بۆ 45% بوو.

لای ئەم سەرکردەیە، مێژوو و کەلتوور و دابونەریتی گەلەکەی شایەنی گرنگی و پێزانینی زۆر بووە، سەرۆکی پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندی بووە.

چەند جارێک رووبەڕووی تۆمەتی سکانداڵ بووەتەوە و ئەوەش زیانی بە ناوبانگی گەیاند، سەرەڕای ئەوەی دوای دادگاییکردن بێتاوانییەکەی سەلمێندرا.

بابەتی پێشتر

پزیشكێك هۆشداری لە زۆر خواردنەوەی ئاو دەدات

بابەتی دواتر

مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە لەسەر ئێسک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 121 دۆلاری تێپەڕاند. لەگەڵ…
Total
0
Share