سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی تەواوکراون و چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند دەبن.

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، رەزامەندی دراوە بە دابینکردنی 13 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری سلێمانی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا و هەزار و 755 کەس لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی سوودمەنددەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێکمان ئامادەکردووە، هێندەی ئاگادارین بەڕێوەبەرایەتییەکان سەرجەمیان ناوی فەرمانبەرانیان ئامادەکردووە و رەوانەی وەزارەتەکانی خۆیانیان کردووە و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێنەوە، داوا دەکەین ئەنجومەنی وەزیران ناوەکانمان بۆ بگەڕێننەوە و دەست بە رێورەسمی دابەشکردنی زەوی بکەین.

 

ئاشکراشیکرد، شوێنی دابەشکردنی زەوییەکان دەکەونە تاسڵوجە و تانجەرۆ و سۆتکە.

بابەتی پێشتر

رێباز حەملان: بە گەیشتنی پارەكەی بەغداد دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت

بابەتی دواتر

جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان: دانا ئەحمەد مەجید بە هیچ شێوەیەک رێکخەری گشتیی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share