هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە رێگای کەلار بۆ گوندی ( گۆبان – سەید خەلیل) لە ئەمڕۆوە تاوەکو سبەینێ دادەخرێت”.
دەشڵێت، “داخستنی رێگاکە بەهۆی کارکردن و قیرکردنەوەیە و شۆفێران دەتوانن رێگای گوندی (قاسم ئاغا) بەکاربهێنن”.