گەریلا 22 سەربازی توركیای كوشت

هەپەگە بڵاویكردووەتەوە لە چەند چالاكییەكدا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە تێیدا هاتووە، گەریلا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەند چالاكییەكی لە ناوچەكانی شەمزینان، زاپ و ئاڤاشین دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاكییەكاندا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژراون كە سیانیان ئەفسەربوون و گورزی كوشندەش لە هێزەكانی سوپای توركیا دراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای توركیا نۆ جار چەكی كیمیایی و بۆمبی ئەتۆمیی دژی گەریلا بەكارهێناوە و 10 جار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شار

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تیمەكانی سەرۆكایەتیمان بەردەوامە لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوە و قیركردنی هەردوو…
Total
0
Share