بڕیارێكی نوێ لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی نوێبكاتەوە دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاردراوە هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانە نوێبكاتەوە دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و تابلۆ نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی وەربگرێـت.

ئاشكرایكرد، ئێستا ناتوانرێت تابلۆ كۆنەكە چاپبكرێت بۆیە بڕیاردراوە ئەو كەسانەی ئەو مامەڵانەیان هەیە ڕاستەوخۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن بە شێوازە نوێیەكە.

لەبارەی جیاوازیی ڕسوماتی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەرێم و بەغداد كە لە هەرێم 75 هەزار دینار وەردەگيرێت لە عێراق 60 هەزار دینار، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم وتی، “ڕسوماتی ئێمە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ جیاوازە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چالاکی ئەم هەفتەیەی بەشی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی قیرتاوکردن و بەشی ئامێرەکانمان، لە رۆژانی…
Total
0
Share