دوای زریانی میڵتن چاڵی گەورە لە فلۆریدا دەرکەوت

زریانی میڵتن بووە هۆی دروستبوونی دەیان گەردەلوولی بەهێز و بڕێکی زۆر باران بارین لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، بەڵام لە هەموو دیمەنەکانی نامۆتر، دەرکەوتنی دروستبوونی چاڵی گەورە بوو لە زەویدا.

لە ناوچەکانی پۆلک و هیڵسبۆرۆ چاڵی گەورە دروستبووە، کە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هۆشدارییان داوەتە دانیشتووان کە لە دوای زریانەکەوە ئاگاداربن، چونکە زەوییەکە رەنگە لەناکاو رۆبچێت.

بە گوێرەی چەند وێنەیەک کە لەلایەن بەرپرسانی ویالایەتەکەوە بڵاوکراونەتەوە، لەسەر شەقامی گشتی و چەند شوێنێکی دیکە لەدوای زریانەکە چاڵی گەورە دروستبووە.

زریانەکە سەرەڕای ئەوەی زۆر مەترسیداربوو سەرەتا، دواتر کەمێک پلەی مەترسییەکەی دابەزی، بەڵام هێشتا بووە هۆی بچڕانی کارەبای 33 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی.

جگە لەوەش، مەترسی خنکانی لەسەر 11 ملیۆن هاوڵاتی دروستکردبوو، بەڵام بەهۆی رێکارە پێویستەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا تەنها 12 کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگی تەلەفۆنی سەركردەكان دەتوانێت تانكەكان لە ئۆكرانیا بێدەنگ بكات؟

سەرەڕای چڕیی پەیوەندییە تەلەفۆنییە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی دژواریی بارودۆخی ئۆكرانیا، بەپێی وتەی شارەزایان هێشتا ئەو پەیوەندییانە ئەنجامیان لێنەكەوتووە،…
Total
0
Share