نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک فولکەی نالی لە شاری سلێمانی دەنگێکی بەهێز بیسترا سەرچاوەیەکی ئاگادار وردەکاریی رووداوەکە بۆ ئێستا ئاشکرادەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان چەند کەسێکەوە بووە کە پەیوەست بووە بە مەسەلەی پارە و قەرزداریی.
وتیشی، لە رووداوەکەدا هیچ کەس بریندار نەبووە و جگە لە ئۆتۆمبێلەکەش هیچ شوێنێک زیانی بەرنەکەوتووە، لێکۆڵینەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکە.