هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەك بە شۆفێران دەدات

لە ئەگەری كۆبوونەوەی باراناو و دروستبوونی لافاودا هاتوچۆی سلێمانی رێنمایی دەداتە شۆفێران دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دۆخانە و داوای پابەندبوونیان لێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ناسەقامگیریی کەشوهەوا و بارینی بارانێکی زۆر وادەکات لە هەندێک لە شەقامەکان باراناو کۆببێتەوە و گریمانەی ئەوە دروستدەکات کە پەککەوتن بۆ ئۆتۆمبێلەكان بهێنێتە کایەوە.

داواش لە شۆفێران دەكات بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لەم کاتانەدا شۆفێری نەکرێت بەرەو ئاراستەی ناوشار و ناوچە شاخاوییەکان و رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار تا ئەوکاتەی دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

هەروەك چەند رێنماییەكی دیاریكردووە و داوادەكات شۆفێران پابەندبن پێوەی:

1. ئەگەر بە شەقامێکدا شۆفێریت کرد و بینیت ئاستی باراناو بەرزە، خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت کەمبکەرەوە بۆ ئەوەی ئەو باراناوە بەرەو ئاراستەی بزوێنەرەکە نەچێت و ببێتەهۆی کوژاندنەوە و پەککەوتنی بزوێنەرەکە.

2. ئەگەر لە شوێنێک هەستتکرد لافاو دروست بووە لەسەر ئەو شەقامە بەرەو ئاراستەی لافاوەکە مەڕۆ، چونکە لەمکاتانەدا زۆر بە ئاسانی ئەو لافاوە دەتوانێت سوارڕەوەکەت رابماڵێت و مەترسیی خنکاندن و کارەساتی بەدوابێت.

3. لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار، پێویستە شۆفێران بە خێراییەکی گونجاو و لەسەرخۆ شۆفێری بکەن و ماوەی نێوان ئوتومبیلەکان بپارێزن و، بەهیچ جۆرێک تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار بە ئەنجام نەگەیەنن.

ئاشكراشیدەكات، سەرجەم مەفرەزە تایبەتمەندەکانی رێگاوبانی ناوشار و دەرەوەی شار و کرێن فلات و تادانۆکانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان هەروەها میدیای هاتوچۆی سلێمانی لەڕێی ماڵپەڕ و سۆشیاڵ میدیای هاتوچۆی سلێمانی و رادیۆی ترافیک FM بە شەپۆلی 88.05 ئاگادارتان دەکات لە کاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی لەناکاو و مەترسیدار، هەروەها هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییان ژمارە 188 کە 24 کاتژمێر بەردەستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنەکە دەرگا لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی هەموو کێشەکان دەکاتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، رێککەوتنەکە دەرگا لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی هەموو کێشەکان دەکاتەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی…
Total
0
Share