وتەبێژی حکومەتی عێراق: بنەمایەکی نەگۆڕمان هەیە لەم کابینەیەدا کە کارکردنە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای رووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە پڕۆژە و کارەکانی و لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی رێگەکان کاردەکات بۆ درێژەدان بە خزمەتگوزارییەکان.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەو هەموو بەربەستە سیاسییە توندانەی ناوخۆ و دەرەوە لەسەر عێراق، بەڵام رێچکەی کاری حکومەت بە هاوتەریب دەجووڵێت و یەکترنابڕێت، ئەمەش رێبازێکی نوێیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکان لە چوارچێوەی سروشتی خۆیاندا و لەگەڵ ماوەی دیاریکراوی خۆیاندا کاریا تێدادەکرێت، و بەبێ گوێدانە ئاڵنگارییە سیاسییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ خراپترین حاڵەتەکان، چونکە بارودۆخە سەختە سیاسییەکان بەس نین بۆ وەستاندنی رێگاکانی گەشەسەندنی وڵات.

بابەتی پێشتر

چەند خێزانێکی ئاوارە لە کەرکوک قەرەبوو دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بۆ زانکۆی سلێمانی مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share