تاوەکو ئێستا عێراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی لوبنانی کردووە

تائێستا عێراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی لوبنان کردووە کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.

ئەمرۆ چوارشەممە، یاسین مەعموری، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند، لە دوای تێکچوونی رەوشی لوبنانەوە تاوەکو ئێستا عێراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی ئەو وڵاتە کردووە.

وتیشی، هەوڵە نیشتمانییەکانیان بۆ ئەوە چڕکردووەتەوە کە بە باشی پێشوازی لەو ئاوارانە بکەن و شوێنی مانەوە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دەستەبەربکەن.

لە رۆژی 23ی ئەیلولی 2024ەوە، ئیسرائیل بۆردوومانەکانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکردووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

نەخشەیەك بڕی كبریت لە ئاسمانی چەند شارێكی عێراقدا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

یەک ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی لە ویلایەتێک ئاوارەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share